فرێدریش ئێنگڵس[1] ساڵی 1820 له‌دایك بووه، كوڕی كارخانه‌دارێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی قوماشسازیی شاری بێرمان بوو. سه‌رده‌می ئه‌و، سه‌رده‌مێكی ئاڵۆزی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بوو كه بوو به هۆی بزۆێنه‌ره‌ی بیروباوه‌ری تازه، زانست، تێئۆری و ئیسمه‌كان، كه ئه‌وانیش به نۆره‌ی خۆیان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گێروگرفته قورسانه‌دا بوون كه به دوای شۆرشه گه‌وره‌كانی فه‌رانسه و سه‌نعه‌تیكردندا وه‌دیهاتبوون؛ گه‌لێك ناوی ئه‌و سه‌ردمه له بیرچوونه‌ته‌وه، ناوی خودی ئێنگلس هه‌میشه به گه‌وره‌ترین ئیسم (ism ) سه‌ت ساڵه واتا ماركسیسمه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.باوك و دایكی پرۆتستان بوون، خۆی له سه‌رده‌می زووی گه‌نجێتیدا، به‌ر له‌وه‌ی چاوی به به‌رێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی رادیكاڵی Neue Rheinsche واته "خاخامی كۆمنیستان" مۆسێز هێس (Moses Hess ) بكه‌وێ، هێگلیستێكی لاو بوو. ئێنگڵس له ساڵی 1844 - 1842 له مانچێستر ده‌ژیا، ئه‌و شوێنه‌ی كه باوكی كارخانه‌یه‌كی لێ هه‌بوو. هه‌ر له‌وێش بوو بناغه‌ی بیری ئابووره كۆمنیستێكه‌ی دره‌ێژه‌درا. ئه‌وه مانچێستێر بوو ئه‌و بۆچوونه‌ی پێی نیشاندا كه فاكتۆره ئابوورییه‌كان له مێژوودا چه‌نده گرینگن و هه‌ر ئه‌وه‌ش بناغه‌ی جیهانبینی ئه‌وی پێكهێناوه.
ئێنگڵس له رێگای سه‌فه‌ری گه‌رانه‌وه بۆ مانچێستێر، تووشی ماركس بوو، كه پێشتر له سه‌فه‌ردا دیتبووی و، هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه تێكۆشانی هاوبه‌ش و دۆستایه‌تی درێژخایه‌نی ژیانیان ده‌ستی پێكرد. ساڵی 1848 ئاڵۆزیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری سه‌ریهه‌ڵدا و چالاكیی ڕاپه‌ڕین _ شۆڕشگێڕی ده‌ستی پێكرد. ئێنگڵس، هه‌م وه‌ك ژورنالیستێكی رادیكاڵ بۆ (Neuc Rheinische ) له‌گه‌ڵ ماركس و هه‌م ڕاسته‌وخۆ وه‌ك ئاژاوه‌چییه‌ك له شۆرشدا به‌شداری كرد، به‌ڵام كه شه‌پۆلی شۆرش ئه‌هوه‌ن بۆوه، ئێنگڵس به ناچار هه‌ڵات و گه‌ڕاوه بۆ ئێینگلستان و تا كۆتایی ژیانی له‌وێ مایه‌وه. ئه‌و دوو ده‌ساڵه‌ی هه‌وه‌ڵ له ئێینگلیس ساڵی* سه‌گمه‌رگی* ئه‌و بوو، ئه‌و ده‌بوایه به ڕۆژ بچێته ده‌فته‌ری كاری كارخانه‌ی باوكی له مانچێستێر و، بۆ تێكۆشانی سیاسی ماوه‌یه‌كی كه‌می بۆ ده‌مایه‌وه. ئێنگڵس كه به نێوی ماركس له ڕۆژنامه‌ی New York Daily Tribuneدا وتاری ده‌نووسی و له كاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شداری ده‌كرد، به وێڵی و * عه‌یاشی* ده‌ژیا. جیاوازی ئه‌و له‌ته‌ك هه‌ڤاڵه‌كه‌ی واتا ماركس ئه‌وه‌بوو كه ئێنگڵس هه‌رگیز ژیانی بنه‌ماڵه‌یی نه‌بوو، ئه‌و له‌گه‌ڵ ژنێكی كرێكاری ئیرله‌ندی به نێوی ماری بورنس (Mary burns)، كه له ساڵی 1842 وه ده‌یناسی، ده‌ژیا،، دوای مردنی ماری، ئێنگڵس له ساڵی 1864 ده‌سبه‌جێ به زه‌ماوه‌ندكردن له‌ته‌ك خوشكه جحێڵه‌كه‌ی ماری به نێو لیز(Lizze) خۆی لاوانده‌وه، كه ئه‌ویش ڕۆژی پێش گواستنه‌وه مرد، له 70 كاندا له له‌نده‌ن هێلێنا دێموس (Helena Demuth) هاوژینی، دایكی كوڕه نامه‌شرووغه‌كه‌ی ماركس بوو، به دوای ئه‌ویشدا له‌گه‌ڵ كۆنه ژنی كارل كاتۆتسكی (Karl Kautsky) كه نێوی لویز (Louise) بوو، ده‌ژیا و هه‌میشه له‌و نامانه‌ی كه بۆ بێبێلBebel))ی ده‌نووسی گله‌یی له لویز ده‌كرد و به (جادووگه‌ر)ی نێوده‌برد.
ساڵی 1870 ئێنگڵس *سه‌گمه‌رگی* ڕزگاری هات، بۆ ژیانی چالاكی سیاسی گه‌رایه‌وه. له یه‌كه‌مین ئینترناسێوناڵدا، ده‌سه‌ڵاتی ئانارشیسته‌كان كه باكونین (Bakunin) نوێنه‌ریان بوو تێكۆشا، به دوای ئه‌وه‌دا ئێنگلس وه‌ك كه‌سێكی هه‌ڵكه‌وتوو بوو، ڕێبه‌رێكی غه‌یری ره‌سمی بۆ حێزبی سوسیال دێموكراتی ئاڵمان (SPD) كه ساڵی 1875 دامه‌زرا بوو، له‌وێدا كاتی خۆی بۆ پێداغوونه‌وه‌ی ئیده‌كانی فێردیناند لازانس (Ferdinand Lasalles) ته‌رخان كرد، ئه‌وانه‌ی كه به كه‌لكی ده‌هات لێی ده‌رهاویشت و به جێگه‌ی ئه‌وان ئیده‌ی ماركسیسمی تێهاویشت. ساڵی 1891 ئێرفورت پروگرام (Erfurtprogram) بوو به ئاكامێكی كۆنكرێت.
به‌م جۆره ئێنگڵس راسته‌وخۆ ته‌واوی تێئۆریسنه‌كانی سوسیال دێموكراته‌كانی ئاڵمانی تیفتیفه‌دا، له‌وانه‌ه كارڵ كائوتسكی، Eduard Brensteinئێدوارد برێننشتاین و Wilhelm Liebknecht ویلهێڵم لابیكنێشت. ئێنگڵس له ئاگۆستی 1892 مرد و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی خۆی بۆ كچه‌كانی ماركس به‌جێهێشت.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئێنگڵس له تێئوری ماركسیسمدا ڕا و بۆچوونی جوراوجۆر هه‌یه، به‌شێك له لێكۆڵه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه ئنگڵس بوو له ده‌یه‌كانی 1840، ماركسی بۆ ئه‌م ڕێگایه و ئه‌و ئیده ئابووریانه ڕ‌اكێشا، كه وابێ نه‌خشی ئه‌و به‌رینتر له‌وه بوو، وێڵۆنژه‌نی دووهه‌م بێ.
ئێنگڵس ساڵی 1847 له‌گه‌ڵ ماركس به دوو قۆڵی كتێبیمانیفیستی كۆمونیست یان نووسی. ئێنگڵس پێشنووسه‌كه‌ی نووسی، ماركسیش ته‌فسیره‌كه‌ی دووایی ته‌واو كرد. ئێنگڵس دوای مردنی ماركس سه‌خترین ئه‌ركی پێ ئه‌سپێردرا كه ده‌بوایه یاداشته‌كان و ته‌واوی پێشنووسه قه‌به‌كانی به‌شی 2و3ی كاپیتاڵ ی ماركس ته‌واو بكا. به‌شی سێهه‌می ئه‌و كاره هه‌تا ته‌واو بوونی ده‌ساڵی خایاند. هه‌روه‌ها له ده‌یه‌كانی 40دا له‌گه‌ڵ ماركس پێكه‌وه كتێبی ئیده‌ئوڵۆژی ئاڵمانی یان نووسی، خۆیان له‌گه‌ڵ ئیده‌كانی هێگلی لاو یه‌كلاكرده‌وه، له‌وێدا ئه‌و ئاڵترناتیوه به‌نێوبانگه واتا نه‌زه‌رییه مێژوویی ماتریالیستیان ناساند، به‌ڵام به‌رهه‌می خودی ئێنگلس له دارشتنی تێئۆرییه‌كانی ماركسیستیدا هیچ بێ مانا یان نا گرینگ نه‌بوو. به‌رهه‌می كاتی لاوێتی ئه‌و له سه‌ر بارودۆخی چینی كرێكار له ئینگلستان و كارتێكه‌ری ئیندوستریالیزم كارێكی سرنجڕاكێشی مێژووی هاوچه‌رخه.
كتێبی سه‌رچاوه‌ی دارایی شه‌خسی بنه‌ماڵه و ده‌وڵه‌تیش هه‌روه‌ها گرینگ بوو كه به‌ر له هه‌موو شتێك بۆته بناغه‌ی ئه‌و باسه‌ی خواره‌وه له‌سه‌ر بۆچوونی ئێنگڵس سه‌باره‌ت به ژنان. ئێنگڵس له رووی ئه‌و پشكنین و دۆزینه‌وه‌ی كه مرۆڤناسی ئه‌مریكی * لویس مۆرگان* سه‌باره‌ت به كۆنترین پێوه‌ندیی نێوان بنه‌ماڵه كردبووی، ئه‌م كتێبه‌ی نووسی. ئێنگڵس پێی وابوو ئه‌و تێبینێنانه‌ی كه مۆرگان له ئاست زانستیی مرۆڤناسی ده‌ستنیشانی كردوون، وه‌ك چۆن داروین بۆ بێولۆژی و ماركس بۆ سیاسه‌تی ئابووری كردوویانن ئاوا به‌نرخن، كه ئه‌وه به باشی بیروباوه‌ڕی ئێنگلسمان سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی زانستی سروشتی به واقۆعییه‌ت نیشانده‌دا.
له ڕاستیدا نووسراوه‌یه‌كی بچووك له‌سه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سوسیالیسم له یه‌تۆپیس بۆ زانست، گه‌لێك زیاتر له مانیفێستی كۆمونیست بڵاوبووه.
هۆی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌زموونه، شیاویی و توانایی ئێنگڵس وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێك بوو، لێره‌دا ماركسیسم به شێوه‌یه‌كی ساكار، لێحاڵیبوونێكی هاسان و كارتێكه‌ر فۆرمۆڵه كراوه. ئه‌و، به گوته‌ی یه‌كێك له ژیاننامه‌نووسه‌كانی، * به ته‌واوی مانه‌وه خۆشه‌ویستی خه‌لك* بوو.3
له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی 18 دا، شۆرشی سه‌نغه‌تی وه‌ك تاغوون باڵی به‌سه‌ر ئینگلستاندا كێشا و ئاڵۆگۆڕی به‌سه‌ر شێوه‌ی كۆنی ژیانی ناوچه‌كان و دابونه‌ریته پێداگرتووكانی ژیانی سنفی شاردا هێنا، به ڕێگای تێكنیكی تازه‌وه، توێژی ئاماڵ پۆشته‌ی كرێكارانی پیشه‌ی ده‌ستی تووشی نه‌داری هاتن و له هه‌مان كاتدا پۆلێكی زۆر له دانیشتویانی دێهات به هۆی مێتۆدی تازه‌ی كشتوكاڵ *بێكات و بێبار* مانه‌وه. ئه‌م ڕووداوانه بوونه هۆی ئه‌وه كه شاره‌كان گه‌وره ببنه‌وه و خه‌ڵك له ژێرخان و كۆخه‌كان له پاڵ یه‌كتردا ژیانێكی نه‌مر و نه‌ژی ده‌ستپێبكه‌ن. چینی تازه‌ی پرۆڵێتاریا كه زۆرترین به‌شی ژیانیان له زیندانه گه‌وره‌كان یانی كارخانه‌كاندا تێده‌په‌ڕاند هه‌ر له زیاد بوون دابوو. ژن و منداڵ بوون به هێزێكی په‌سه‌ند كرا‌و بۆ كار، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌وان به پێی *پێویست* مووشه‌یان پێده‌درا _ده‌كرێ بڵێن دستمزیان له نیوه یان كه‌متر له نیوه‌ی ده‌ستمزی پیاوان بوو. كاتێك ئێنگڵسی لاو له ساڵی 1840 دا ده‌یویست باسی جه‌هه‌نه‌می كاپیتالیسم بكا، وێنه‌كانی زۆرتر له باره‌ی وه‌زغی ناله‌باری ژیانی ژنان هه‌ڵده‌بژارد:
ئه‌و ژنه كه مێر و كوڕه 19 ساڵه‌كه‌ی، له ژماره 3ی وایت لینكورت، خه‌یابانی بێرمونس له تاقه وه‌تاغێكدا كه نه ته‌ختی نووستن نه جێگا‌و بانێك یان مۆبڵێكی لێ‌بوو، ده‌ژیا. ئه‌و له په‌نا كوڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆپه‌ڵێك په‌ڕ مردبوو. په‌ڕه‌كان به سه‌ر لووت و له‌شه ڕووتركه‌ی ی‌دا بڵاو ببووه، نه لێفه‌یه‌كی پێوه‌بوو نه مه‌لافه‌یه‌ك، په‌ڕه‌كان وه‌ها به له‌شی نووسابوون كه دوكتوری نه‌یتوانی مه‌یته‌كه‌ی موعاینه بكا، تا ئه‌وه‌یكه خاوێن كراوه و دووایی مه‌علووم كرا ته‌واو هه‌ڵمساوه و ده‌عبا به هه‌موو گیانیه‌وه داوه. له گۆشه‌یه‌ك له وه‌تاغه‌كه‌دا قولكه‌یه‌ك هه‌ڵقه‌ندارابو كه وه‌ك ئاوده‌ستی خێزانه‌كه كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرا.4
ئاشكرایه‌ی كه ئێنگڵس خراپترین حاڵه‌تیهه‌ڵده‌بژارد، به‌ڵام ئه‌م چه‌شنه وێنانه ده‌گمه‌ن نه‌بوون. نیشاندانی ئاماری نه‌خۆشییه‌كان و مردن له شاره سه‌نعه‌تییه‌كراوه‌كان، ناشتن له لایه‌ن چاوه‌دێرانی خانوو، كاری دوكتوری فه‌قیران و ده‌مانگای بنكه‌كانی ده‌وڵه‌تی، بۆ ده‌ربڕێن و كامڵكردنی مه‌به‌سته‌كانی ئێنگڵس، به ته‌واوی وێنه‌ی ڕه‌ش و پڕ به پێستی خۆ بوون،
ئه‌و نه‌گبه‌تیانه كاتێك له مێژووی مڕۆڤ كۆتاییان پێدێ، كه چینی به‌رهه‌مهێنه‌ر، كه‌لوپه به‌رهه‌مهاتووه‌كه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵات دابێ، پێوه‌ندیی به‌رهه‌مهێنان وه‌ك دژ به‌خۆیه‌كی سوودخوازی كاپیتالیسم له چاره‌نووسه ناسازگاره‌كه‌ی ڕزگار بكرێ و تێكۆشانی چینایه‌تی _ به كورتی كه سه‌ده‌می كۆمونیست‌دا، ڕاده‌وه‌ستێ. ئه‌وه په‌یامێكی ماركسیستی بوو كه شان به شان له گه‌ڵ سه‌نعه‌تیكردن، به‌سه‌ر ئورووپادا بڵاو ده‌بۆوه، كارڵ ماركس و فرێدریش ئێنگڵس مامۆستا خاوه‌نشكۆیه‌كانی ئه‌م په‌یامه بوون. ئه‌و ئیده‌ئۆڵۆژییه ته‌واو هه‌راو و ئیدعا بوو و هه‌ر بۆیه جێی خۆیه‌تی پرسیاری ئاراسته بكرێ، بارودۆخی ژنان، له ڕابردوو، له ئێسته و له داهاتوودا چۆن شی كراوه‌یه‌وه؟
ماركس خۆی له كاره به فراوانه‌كانیدا باسی *مه‌سه‌له‌ی ژنان*ی نه‌كردووه، مه‌گه‌ر لێره و له‌وێ لێكدانه‌وه‌یه‌كی لاوازی سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه و كاری ژنانه و * به‌رهه‌مهێنانه‌وه* هه‌بێ، Helga Hernes هێلگا هێرنز لێكۆڵه‌ری مه‌سه‌له‌ی ژنان به كورتی ته‌ئیدی ده‌كا:
ئه‌گه‌ر ئێوه سرنج بده‌ن كاری ماركس ده‌بینن ئه‌وه كارێكی یه‌كجاركه‌مه.5
له شیكردنه‌وه‌ی ماركسیستدا *كێشه‌ی ژنان* بۆته نه‌زه‌رێكی كه‌م بایه‌خ و ده‌ستی دوو، هه‌ربۆیه ئێنگڵس ددان به‌وه‌دا دێنێ كه * ئوگوست بێبێل* نووسه‌ری كتێبی ژنان له ڕابردوو، له ئێسته و له داهاتوودا خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی كردووه، ساڵی 1884 ئێنگڵس كتێبی سه‌چاوه‌ی دارایی شه‌خسی بنه‌ماڵه و ده‌وڵه‌تی نووسی و له‌و كتێبه‌دا كه به شێوه‌یه‌كی سروشتی نێوی ژنان هاته ناو نێوان مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئێنگڵس ئه‌وه نه‌بوو كه *مه‌سه‌له‌ی ژنان* شی بكاته‌وه، به‌ڵكه شیكردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه بوو. هه‌ر بۆیه مۆدێلی شیكردنه‌وه‌ی ماه‌كسیستی له سه‌ر مێژووی په‌ره‌سه‌ندنی ژن، بووه به مێژووی وه‌زعییه‌تی پیاو له به‌رانبه‌ر ژن‌دا، ئه‌وه چۆن ده‌هاته به‌رچاو؟
مێژووی مرۆڤایه‌تی _ئێنگڵس خۆی ده‌ڵێ كه ته‌واو له‌سه‌ر ئاكامه‌كانی مرۆڤناسی ئه‌مریكایی لویی مۆرگان سازكراوه6 _ده‌كرێ به سێ قۆناخی په‌ره‌سه‌ندندا دابه‌شكرێ: 1_وه‌حشێتی 2_به‌ربه‌رێتی 3_شارستانێتی
له قۆناغی وه‌حشێتیدا ژنان و پیاوان له زه‌وجینی گرووپی دا ده‌ژیان؛ جیماغی بێ سنوور له نێو قه‌بیله‌دا باو بوو، كه تێدا وه‌ك چۆن هه‌ر ژنێك به هه‌مان ئه‌ندازه هی پیاوێك بوو هه‌ر ئاواش پیاوه‌كه هی هه‌ر ژنێك به حیساب ده‌هات.7
زه‌وجینی گرووپی له هاوخوێنی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه په‌ره‌یسه‌ند تا ئه‌وكاته كه جیماغ له خێزانی پونالوئایی*familj Punal*دا8 بوو به *ڕه‌وشت* و قه‌ده‌غه‌ی جیماغ هاته ئاراوه و جیماغ له نێوان خۆشك و برادا قه‌ده‌غه كرا. قۆناغی پونالوئایی بۆ ئێنگڵس شێوه‌یه‌كی به‌هه‌شتێانه‌ی خێزان له ده‌رده‌می كۆندا بوو. سه‌رده‌مێك كه بارودۆخی خێزان هاوبه‌ش بوو، سه‌رده‌مێك كه تێدا سامانی به‌نرخ بۆ ژنان ده‌سپێڕاگه‌یشتن به هه‌موو پیاوانی خۆیان بوو، *به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س له به‌رانبه‌ریاندا ڕابوه‌ستن*.9
له‌سه‌ره‌تای سه‌رده‌می به‌ربه‌رێتیدا، بنه‌ماڵه‌ی زه‌وجینی گرووپی به‌ره‌و قۆناغی بابڵێن خێزانی جووتخوازیی *Parningsfamilj* وه‌چه‌رخا. له‌و قۆناغه‌دا پیاو ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو، به هه‌بوونی یه‌ك یان چه‌ند ژن. ژن ده‌بوایه به‌وه‌فا بێ، به‌ڵام به هاسانی ده‌یتوانی وه‌سڵه‌ته‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و منداڵه‌كان بۆ خۆی ڕابگرێ. سه‌رهه‌ڵدانی خێزانی جووتخوازیی له مێژوودا بۆ ئێنگڵس، به‌ر له هه‌موو شت بناغه‌ی ئابووری خێزان، شتێكی ناڕوونه. ژنان هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می خێزانی جووتخوازیی دا شوێن و جێگه‌یه‌كی باڵایان هه‌بوو و ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه به‌رێوه‌چوونی كۆمونیستی هه‌ر له ئارادابووه.
یه‌كێك له‌و زانیارییه ناماقوڵانه‌ی كحله ساڵه‌كانی 1700 وه‌رمانگرتووه، ئه‌وه بوو كه ژنان له سه‌ره‌تای په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌دا، كۆیله‌ی پیاو بوون. له ته‌واوی ده‌ورانی وه‌حشێتی و قۆناغه‌كانی كۆن و ناوه‌ڕاستی به‌ربه‌رێتیدا، بگره به‌شێكی زۆر له قۆناغی سه‌رترای به‌ربه‌رێتیدا، *YH* نه‌ته‌نیا ئازاد بوون به‌ڵكه له بارودۆخێكی به‌رزدا بوون.10
له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌شڕا ئێنگڵد ده‌ڵێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژن كه‌م بوونه‌وه، ژن كرین و ژن ڕفاندن به‌شێك له پێوه‌ندی و دابی ڕۆژانه بووه، وه به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی جینننننننن ئێنگڵس به ئێنكارنه‌كردنی خۆشیی زه‌وجینی گرووپی. سه‌رنجبدرێ په‌ره‌سه‌ندنی زه‌وجینی جووتخوازیی به‌ره‌و زه‌وجینی دوولایانه كه سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاوێكه بۆ ژنان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئیدی * ژنێك بۆ هه‌هه‌مووان* نه‌بوو، به‌ڵكه ژنی پیاوێك بوو ڕه‌تده‌كاته‌وه. لێره‌دا ئێنگێڵس، باچۆڤێن *Bachofen* ده‌كێشێته مه‌یدان و ئاماژه به كاره گه‌وره‌كه‌ی *Die MUTTERRECHT* ده‌كا، كه به هۆی مێتۆلۆژییه‌و پێگه‌یشتبوو، باچۆڤێن زه‌وجێی جووتخوازیی به *گه‌رای گۆلاو* و *زاوزێی قوڕاو* وه‌ك بێ حورمه‌تییه‌ك به ژنان شوبهاندووه. له نه‌تیجه‌دا ئه‌و، ئه‌مه وه‌ك هه‌نگاوێك له دژی هاوكاری دوولایه‌نه ده‌بینێ كه هه‌نگاوێكی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه هه‌ڵێندراوه.11 لێره‌دا ئێنگڵس هاوڕایه:
دیاره به زۆربوونی ئه‌و پێوه‌ندییه سێكسییه سوننه‌تییانه وێڕای قورسایی ژیانی ئابووری، هه‌روا وێڕای لاواز بوونی كۆمونیزمی كۆن و زیادبوونی له ڕاده‌به‌ده‌ری دانیشتووان، ژن كه‌سایه‌تی سروشتی _ ساكاریی خۆی له‌ده‌ست دا، هه‌رچه‌ند ده‌بوو ژنان زووتر هه‌ستتیان به ئیهانه‌ت كردبا، هه‌روه‌ها ئاواتی مافی بوونی ده‌ست لێنه‌دراویان تێدا به‌هێزتر بوویا، ماوه‌ی درێژخایه‌ن یان كورتخایه‌تی زه‌وجین له‌گه‌ڵ ته‌نیا پیاوێك، بۆیان وه‌ك ڕزگاربوونێك بووایه.12
ئه‌وه روون نییه كه به‌راستی مه‌به‌ستی ئێنگڵس چی بووه، چونكه ئه‌و پێشتر گوتبووی له ماڵبه‌رێوه‌بردنی كۆلێكتیڤی پشتیوانی ده‌كا _ و ئه‌وه شكۆمه‌ندی ده‌دا به ژنان. ئایا ئێنگڵس به‌و قسه‌ی دوایی بۆچوونه‌كانی پێشووی خۆی گیڕیوه؟ یان له‌وانه‌یه كه‌وتبێته داوی سه‌ده‌ی 18ی ڕۆمانتیكه‌وه: كه ژنان وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی به‌ئه‌خڵاق باڵاتر ده‌بیبینران؟ هه‌رچۆنێك بێ ئه‌و ئاوا له پیاوان تێگه‌یشتبوو كه زیاتر بێ ئه‌خلاقن، چونكه نه‌یانده‌توانی له‌و ئیده‌یه‌ی هه‌یانبوو دوور بنه‌وه _وه‌لانانی زه‌وجینی گرووپی _له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه پیاوان قه‌ت نه‌یانویستووه چاو *له‌و خۆشییه ڕاسته‌قینه‌ی زه‌وجینی گرووپی* بپۆشن.13
به‌دوای سه‌رده‌می به‌ربه‌رێتیدا سه‌رده‌می شارستانێتی وێرای فۆرمێكی تازه‌ی زه‌وجین ده‌ستیپێكرد: تاكهاوسه‌ریی ( Monogami) ئه‌وه وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی قۆناغی كشتوكاڵی ڕوویدا، قۆناغی كشتوكاڵی خاوه‌ندارێتی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا و خاوه‌ندارێتیش ژنی كرده دارایی و بناغه‌ی مافی باوكێتی دامه‌زراند. ئه‌وه به مانای شۆڕشێك، كه یه‌كێك له‌پڕ ناوه‌ڕۆكترین ڕووداوه‌كانی مرۆڤ بووه، وه به ڕمانی مافی دایكێتی *شكستی جینسی ژنان له مێژووی جیهانیدا* هاته ئاراوه.14
تاكهاوسه‌ری بۆ مه‌یلی جینسی پیاوان ژنی كرد به كۆیله، ماشێنێك كه منداڵی بۆ بێنێته سه‌ر دنیا، مۆنۆگامی چه‌ندین فۆرمی جۆراوجۆری هه‌بوو، هه‌ر له خێزانی پیاومه‌زنێتی ڕۆمه‌كان ڕا بگره هه‌تا هاوسه‌رێتی قه‌باڵه‌یی *زه‌وجینی نیكا-ی* سه‌ده‌ی 18، به‌ڵام هه‌ر به‌یه‌ك مه‌به‌ست دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌ك كه تێدا به‌بێ قڕه بۆ منداڵ باوكێتی دیاری بكرێ. كه‌چی، ئێنگڵس ئاماژه‌ی كردبوو، تاكهاوسه‌ری ته‌نیا ژنانی گرتۆته‌وه؛ پیاوان به‌په‌یێ په‌یداكردنی ماشووقه له شێوه‌ی ژنانی داوێنپیس و فاحیشه هه‌رگیز هه‌بوونی زه‌وجینی گووپیان ته‌رك نه‌كردووه. ژنان ویستبایان به پێچه‌وانه‌ی تاكهاوسه‌ری قه‌ده‌میان هه‌ڵێناباوه حوكمی سه‌خت چاوه‌ڕوانی ده‌كردن:
ئه‌وان ێیهانه‌تیان پێكرا و وه‌لانران، به‌مشێوه‌یه جارێكی‌تر بۆ هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی پیاو به‌سه‌ر جینسی ژن‌دا وه‌ك قانوونی بنه ره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی حوكمی بۆ درا. 15
بۆچوونی ئێنگڵس سه‌باره‌ت به هاوسه‌رێتی دووقۆڵی له جێی خۆیدا هه‌روا گرینگه:
له مێژووی زه‌وجینی دووقۆڵیدا نیشاندراوه كه به هیچ چه‌شنێك سازان له نێوان ژن و پیاو دانییه، له فۆڕمی پێشووی خۆی خراپتره. به پێچه‌وانه، زه‌وجینی دووقۆڵی ئه‌وه نیشانده‌دا كه یه‌كێك له‌م دوو جینسانه له ژێرفه‌رمانی ئه‌ویتردایه.16
به‌ڵام ئه‌وه چۆن قه‌وما؟ بۆچی قۆناغی كه‌شتوكاڵی ئه‌و كۆیله‌بوونه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا؟ دیاره هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه كاری ژنان، كاری ناوماڵ، كه‌سایه‌تی ره‌سمی خۆی له ده‌ست دا. ئێنگڵس نووسی ئه‌م كارانه:
له‌مه‌وبه‌دوا پێوه‌ندییان به كۆمه‌ڵگا نه‌ما. ئه‌و چه‌شنه كارانه بوون به خزمه‌تگه‌لی شه‌زسی، ژنیش بوو به یه‌كه‌مین خزمه‌تكار، به زۆره‌ملی له به‌شداربوونی ئه‌و كۆمه‌ڵگا به‌رهه‌مهێنه‌ره فڕێدرانه‌ده‌ر.17
به‌رده‌كه جاڵه‌بۆوه، له سه‌د ساڵ بۆ سه‌د ساڵ، تا گه‌یشته سه‌رده‌می ئێنگڵس، ده‌سه‌ڵاتی پیاو به‌سر ژن‌دا هه‌روا ددانی پێداده‌نرا. زه‌وجینی دووقۆڵی هیچ گۆ.انكارێكی به‌ره‌و باشبوون تێدا نه‌قه‌وما، به پێچه‌وانه ژن بوو به * هاوژینێكی جاڕزكه‌ری به‌تڵێنه‌ر* ژیانی خێزان ئاوابوو * پێكهاتنی كۆیلایه‌تیه‌كی ئاشكرا و نهێنی بۆ ژنام*. ئه‌وه فاحیشه‌گه‌رێكی ناشیاو بوو كه ژن *یه‌ك جار به هه‌مووان* فرۆشرا، ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی چینایه‌تی بوو كه *پیاو بورژوا بێ و ژن به پرۆلتاریا له قه‌ڵه‌م بدا*.
ئه‌وه هێرشێكی یه‌كجار تووند بوو، ئایا به‌راستی ئێنگڵس مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه خه‌باتی جینس ده‌كه‌وێته پێش خه‌باتی چینایه‌تی! نا، به دڵنیاییه‌وه نا. به توندی مه‌حكوومكردنی زه‌وجینی دووقۆڵی له لایه‌ن ئێنگڵسه‌وه ته‌نیا هاوسه‌رێتی بۆرژوازیی ده‌گه‌ڕێته‌وه، نه‌ك هاوسه‌رێتی پرۆلتاریایی، به گوێره‌ی ئێنگڵس، كه ئه‌و شێوه خێزانه په‌ره‌سه‌ندووی فۆرمێكی بایه‌خداری مۆنۆگامی بووه، قسه‌كانی پێشووی خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌ساسی مێژووی نه‌گۆڕی هاوسه‌رێتی ده‌سڕێته‌وه. ئه‌م شێوه‌یه له ناو چینی هه‌ژاردا دوای ئه‌وه‌یكه پرۆسه‌ی سه‌نعه‌تیكردن ژنانی به كۆ9مه‌ڵ له ماڵه‌وه خسته ناو كارگه‌وه، په‌ره‌یسه‌ند، به‌م جۆره ئه‌وان له كاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهێناندا به‌شداریان ده‌كرد كه *ئه‌غڵه‌ب ژنی ده‌كرده(كه ببانووی پرۆڵتاریاYH )نانهاوه‌ری ماڵ*. به‌م شێوه‌یه، ئێنگڵس بێباكانه نیشانی‌دا، *ئه‌وان دوایین پاشماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاومه‌زنێتی پیاوان هه‌موو وزه‌ی خۆی له نێو ماڵی كارگه‌ریدا له‌ده‌ستداوه*.18
له‌و ماڵانه‌دا توخمی پێكه‌وه‌سازانێكی جینسی هه‌بوو كه ئێنگڵس خه‌ونی پێوه‌ندی، ئه‌و شوێنه‌ی كه هاوسه‌رێتی تێدا ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وین پێكدێ، چۆنكه نه‌داری هه‌ردووكیانی وه‌ك یه‌ك *ئازاد* كرددووه. ئێنگڵس ته‌نیا ناره‌زایه‌تییه‌كی كه‌می له ئاست بابه‌ته دارێژاوه تیفتیفه‌دراوه‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام دا: ده‌بوایه گرێمانه‌ی زه‌برووزه‌نگی دژ به ژنان كه ده‌گه‌ڵ كاكڵی مۆنۆگامی به شتێكی پیرۆز له قه‌ڵه‌م دراوه مابایه‌وه.19 ئه‌و شێوه تیفتیفه‌دانه سه‌باره‌ت به باردۆخی كرێكارانی ئێنگڵستان، سه‌ره‌نجی زۆر كه‌سانی له ئاست شه‌رحدانه‌كانی ئێنگڵسی لاو له‌مه‌ڕ فه‌قروفه‌لاكه‌تی ژیانی پرۆلتاریا راكێشوه.20 ئه‌وه خۆی ده‌بێته ده‌لیلێك كه بگه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌م ناكۆكییه.
پایه‌ی ئه‌م یه‌كساننه له ناو چینی كرێكاردا تاراده‌یه‌ك له وه‌زعییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ژن، هه‌روه‌ها له‌و مووچه‌ی مانگانه‌ی وی‌دا به‌دیكرا. له سه‌رده‌می سۆسیالیسمدا هه‌رشتێكی كه له‌باری ئازادكردن مابویه‌وه ده‌بوایه ڕووبدابا. كاتێك *ته‌واوی جینسی ژنان گه‌ڕابایه‌وه ناو كاری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه*، وه گووتی:
ڕزگاریی ژن به‌ر له هه‌موو شت كاتێك ئیمكانی ده‌بێ كه ئه‌و وه‌ك تۆژێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵ بتوانێ به‌شداری له به‌رهه‌مهێناندا بكا و كاری ناو ماڵ ته‌نیا كات و جێگه‌یه‌كی كه‌م له ویسته‌كانی ئه‌و پڕكاته‌وه، وه ئه‌و بواره‌ش پێش هه‌موو شت به ڕێگای سه‌نعه‌تی گه‌وره‌ی مۆدێرن ده‌ره‌خسێ، كه ته‌نیا به راده‌یه‌كی زۆر ڕێ به كاری ژنانه بدرێ به‌ڵكه به‌ڕاستی داوایان لێبكرێ و هه‌روه‌ها زیاتر و زۆرتر هه‌وڵی ئه‌وه‌ش بدرێ كه كاری تایبه‌تی ناوماڵ به‌ره‌و كارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌نعه‌تی بگۆردرێ.21
ده‌گه‌ڵ ئه‌و بناغه ئابوورییه ده‌بوایه كه ساختومانی سه‌ره‌و له چوارچێوه‌ی هاوسه‌رێتی مۆنۆگامی بخه‌مڵێ _ ئه‌وه ده‌بوایه بۆ پیاوانیش ببێته مۆنۆگامی. ژنومێردایه‌تی ده‌بوایه له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وین دامه‌زرابا و ته‌نیا له رووی عیشقه‌وه هه‌قانیه‌تی وه‌رگرتبا. له ڕووه، منداڵ ده‌بوایه ببێته سامانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئێنگڵس به ئارامی خه‌ون به كۆمه‌ڵگایه‌كی خاوه‌ن ڕه‌وشتێكی خوزراو ده‌بینێ، كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ئاكامی میوه‌گه‌لی وه‌سڵه‌تی ئازاد، واته ئه‌و منداڵه حه‌رامزادانه (نامه‌شرووغانه) له‌به‌ر چاوبگرێ:
به‌م جۆره، ئه‌و دڵه‌خورپه په‌یتاپه‌یتایانه ده‌خرێنه‌لاوه كه‌وا ئه‌مڕۆ به شێوه‌ی سه‌ره‌كی قۆناغێكی كۆمه‌ڵایه‌تی _چ ڕه‌وشتی (مۆراڵی) و هه‌روا ئابووریش _پێدكدێنن كه ناهێڵن ژنێكی گه‌نج به‌بێ دڕدۆنگی خۆی به خۆشه‌ویسته پیاوه‌كه‌ی بسپێرێ.23
به هیوادارییه‌وه ئه‌وڕۆژه، ده‌بێ له بۆچوونی گشتی سه‌باره‌ت به نه‌جابه‌تی كچێێنی و شه‌رمی ژنانه‌وه ڕووبدا*. ئێنگڵس گووتبووی، به‌ڵێ ئه‌خلاق (ڕه‌وشت) ئه‌وه‌یه: چه‌مكێكی به‌ربڵاو و خۆڕاگریی ئه‌وینی جینسی تاكه‌كه‌سی (...) زۆر جیاواز به گێره‌ی تاكه‌كان، به تایبه‌ت له لای پیاوان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ئێنگڵس له پێشبینیكردن چاوده‌پۆشێ: *كاتێك ئه‌و ئینسانانه بۆ یه‌ك جار ده‌ژین، به‌بێ ده‌ربه‌ستبوون له‌وه‌یكه خه‌ڵك ئه‌مڕۆ چ فكر ده‌كه‌نه‌وه*. ده‌بوایه جیان پێ خۆش بێ بیكه‌ن.24
شیكردنه‌وه و مۆدێلی ڕزگاری ئێنگڵس له ئاكامدا ئاوا خرائه ڕوو:
1_ژن له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ پیاو یه‌كسان بوو، كاتێك مرۆڤ له زه‌وجینی گرووپی‌دا ژیانی ڕاده‌بوارد، یان كاتێك كاری ماڵداری كۆلێكتیڤی بوو.
2_كۆیلایه‌تی ژن وێڕای یه‌كه‌مین دابه‌شبوونی گه‌وره‌ی كار، واته كاتێك مرۆڤ ده‌بێته وه‌رزێر ده‌ستی پێكرد. زه‌وجینی گرووپی به ڕێگای هاوسه‌رێتی جووتخوازییدا به‌ره زه‌وجینی دووقۆڵی مۆنۆگامی گۆڕدرا. ژن بوو به سامانی پیاو ، كاری به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به خزمه‌تگه‌لی تایبه‌تی له قه‌ڵه‌م درا.
3 _كاتێك ژن له‌گه‌ڵ پیاو یه‌كسان ده‌بێ كه ژن بێته‌وه به بوونه‌وه‌ڕێكی كۆمه‌ڵگایی، ئه‌وه‌ش ئه‌وده‌مه وه‌دیدێ كه ژن كاری به‌رهه‌مهێنان بكا، كاری ماڵ و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ كۆمه‌ڵایه‌تی بكرێ، زه‌وجێنی دووقۆڵی بێته زه‌وجینی ئه‌ویندارانه‌ی تاكهه‌وسه‌ری.
ئه‌وه مۆدێلێك بوو به چه‌ندین خاڵی باشه‌وه: ئه‌م مۆدێله باسی سه‌رده‌مێكی ئه‌فسانه‌یی ده‌كرد كه ئه‌و ده‌م ژنان له ژێر گوشاردار نه‌بوون، ده‌كرێ بڵێن ئه‌و زوڵم و زورییه له سه‌ره‌تای ژیاندا وه‌ك چاره‌نووسێكی بێولۆژی له‌مه‌ڕ ژن له ئارادانه‌بوو. ئه‌وه‌ش شیده‌كانه‌وه بۆچی ژنان وبوون و له ژێر فشاردابوون، ده‌كرێ بڵێن ئه‌و زه‌بروزه‌نگه پێوه‌ندی به‌و چاره‌ره‌شیه گشتییه‌و هه‌بوو كه شارستانێتی ئازار ده‌دا، ئه‌و مافی خاوه‌ندارێتی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی یه، كه ژنی كردووته بوونه‌وه‌رێكی ناكۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌و مۆدێله له ئاكامدا _ده‌كرێ بڵێین له كۆمه‌ڵگای كۆمونیستیدا داهاتوویه‌كی بێ زه‌بروزه‌نگی كێشابۆوه. ئه‌وه وایكرد كه ژن هاورێ له‌گه‌ڵ پیاو به‌ره‌و ئه‌م ڕێگایه بڕوا.
ئه‌وه مۆدێلێك بوو كه زوو له لایه‌ن ژنه ڕادیكاڵه سۆسیالیته‌كانه‌وه قۆسترایه‌وه، به‌ر له هه‌مووان كلارا ستكێن، كه بوو به جارچی پڕ له هه‌ستی ئیده‌كانی ئێنگڵس كه به ته‌واوی ئه‌وین و عه‌لاقه‌وه ئه‌و بۆچوونه‌ی به ناوه‌ڕۆكتر و مه‌نتیقیتر كرد.24 ستكین و پێره‌وانی وی به هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر ئه‌و مۆدێله لاوازه‌یان كرده پایه‌یه‌كی ڕزگاریخوازیی كه هه‌رگیز بایه‌خێكی ئاوای نه‌بوو، به ده‌گمه‌ن بیرۆكه‌یه‌كی ئاوا لاپره‌سه‌نی به‌و ڕاده‌یه ئاگاداری لێكراوه و به‌بێ ڕه‌خنه كه‌لكی لێوه‌رگیراوه وه‌ك بڕگه‌ی هه‌ڵبژێردراوی ئێنگڵس له رووی ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مۆرگان، ڕێسراوه و پێچراوه و پڕماناكراوه. ده‌لیلی تێگه‌یشتنه‌كه‌شی هاسانه. ماركسیسم وه‌ك زانستێكی ڕزگاریكه‌ر وابوو و پێویست بوو ته‌واوی مرۆفایه‌تی بگرێته‌وه، جا بۆیه ئیزه‌ن بده‌ن له نزیكه‌وه، به‌بێ چاویلكه‌كانی ستكین بینوارین…و بزانین به‌ڕاستی چی كردووه، سه‌یركه‌ن نووسراوه‌ی ئێنگڵس چ ڕاستییه‌كی ده‌به‌رگرتووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه كلیلی ده‌روازه‌ی ڕزگاری به قه‌ولی ئێنگڵس له كاركردن دا بوو، ده‌بێ ئێمه له بیروبۆچوونی وی سه‌باره‌ت به كاری ژنان له نزیكه‌وه وردبینه‌وه، هه‌ڵوێستی ئێنگڵس بۆ مووچه‌ی ژنان له ده‌ره‌وه‌ی كاپیتالیسمدا چوون بووه؛ له تێئوریدا ده‌كرێ بڵێین له خێزاندا، ته‌واو پۆزیتیف بوو، له پراكتیكدا ئه‌و به پێچه‌وانه ڕاڕا بوو.
اڵی 1866، نه ماركس نه ئێنگڵس له دژی بڕیاری كاری ژنان، په‌سندكراوی ئێنترناسیۆناڵی یه‌ك، ناره‌زایه‌تییان ده‌رنه‌بڕی، مێژوونووسی ئاڵمانی توێنیسێنThönnessen ده‌نووسێ *سه‌لماندنی ئه‌وه زه‌حمه‌ته كه چۆن ئه‌م بڵاوكراوه‌یه له لایه‌ن یه‌كێتی كرێكارانی ئێنترناسێوناڵ و له‌به‌ر چاوی ماركس و ئێنگڵس نووسراوه*.25
هه‌روه‌ها مرۆڤ ده‌توانێ ئێنگڵسی لاو له به‌رانبه‌ر ئێنگڵسی پیر دانێ و ئاماژه به‌و وتارانه‌ی ئه‌و بكا كه دژ به كاری ژنان له لێكدانه‌وه به‌ناوبامنگه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی چینی كرێكاری ئێنگلستانی ساڵی 1845 له (Die Lage) ده‌ربریوه. هه‌روه‌ها گه‌لێك لێكۆڵه‌ریش ئه‌و ئه‌ركه‌یان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ئه‌ویان له مه‌عره‌كه‌ی ده‌ربرین ڕزگار كردووه كه گۆیا ئێنگڵس ئه‌وه‌ی فۆرمۆڵه‌نه‌كردووه كه تێدا گووترابێ ژنان ده‌بێ چ بكه‌ن.26
ئه‌وه ئاشكرایه كه له (Die Lage) دا كاری ژنان له پێناوی ڕزگاری نه‌بوو، ئه‌وه ته‌نیا ده‌ربڕینی نیفره‌تێك بوو. ئێنگڵس به ڕوونی و ئاشكرایی ده‌نووسێ، كاری ژنان، بنه‌ماڵه تێكده‌دا، ئه‌خلاقی پیاو و منداڵ خراپ ده‌كا، *ئه‌وان وه‌حشییانه وه‌ك گیای هه‌رزه زیاد ده‌كه‌ن*.27
زۆر ار خێزان نه‌ك هه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه _به‌ڵكه له‌وه‌ش خراپتر _ ل سه‌ر سه‌ر ڕاده‌وه‌ستێ، *سه‌رووبن ده‌بێ*، ئه‌وه له‌و حاڵه‌تانه‌دا ده‌قه‌ومێ كه كاپیتالیسم به‌ر له پیاوان پێشنیاری كار به ژنان ده‌كا، ئاكام؛
ژن خێزان به خێوده‌كا، پیاو له ماڵ داده‌نیشێ، ئاگای له منداڵ ده‌بێ، ماڵ خاوێن ده‌كاته‌وه و خواردن
سازده‌كا.28
لێكدانه‌وه‌كانی ئێنگێڵس؛
ئایا مرۆڤ ده‌توانێ بارودۆخێكی له‌مه نائاقڵانه‌تر و شێتانه‌تر بێنێته به‌رچاو (...) ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و بارودۆخه‌یه، كه پیاو یه‌خته ده‌كا، ژنایه‌تی له ژنان ده‌ستێنێ، بێ ئه‌وه‌یكه ئه‌و وه‌زعه ژنایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه به پیاوان و پیاوه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ش به ژنان ببه‌خشێ، به ناحه‌زترین شێوه سووكایه‌تی به هه‌ر دووك بینس و هه‌روه‌ها به سه‌رجه‌می مرۆڤایه‌تی ، دوایین به‌رهه‌می شارستانێتی به‌رزی پیرۆزمان، به دوایین ئاكامی ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه سه‌دان نه‌سل كردوویانه تا بارودۆخی خۆی و به‌ره‌ی داهاتووی باشتر بكا، ده‌كرێ.29
ئێنگڵس به‌په‌ژاره و نیگه‌رانی ئه‌و كچه جحێڵانه‌ی ده‌دیت كه له كارخاناندا ده‌چه‌وسێنرانه‌وه، بێ ئه‌وه‌یكه ئه‌و كچانه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێ كاری ناوماڵ، دروومان، چێشت لێنان یان شێوه‌ی ئاگاداری كردن له منداڵ فێربن. ئه‌گه‌رچی ته‌واوی ئه‌وانه ته‌نیا لایه‌نی كه‌مه‌كه‌یه‌تی. ئێنگڵس له‌سه‌ری ده‌ڕوا و له ئاخردا كاری ژنان له كارخانه‌دا به‌هۆی ئه‌خلاقییه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه، *ته‌ئسیره ئه‌خلاقییه‌كانی كاری ژنان له كارخانه‌دا له هه‌مووی خراپتره*.30
هیچ ده‌لیلێك له گۆڕێ‌دا نییه هه‌ڵوێسته ڕاڕاكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێنگڵس له‌مه‌ڕ كاری ژنان ده‌كارخانه گه‌وره بكه‌ینه‌وه. Die Lage نووسراوه‌یه‌كی به‌ره‌نگارانه بوو دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی كاپیتالیسم و ئه‌و بارودۆخانه‌ی له 1845 ئیشاره‌ی پێكرابوو كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هی ده‌یه‌ی 188. گه‌لێك خراپتر بوو. شیكردنه‌وه‌ی ژنان (و پیاوان) له Die Lage دا، ئه‌گه‌ر به نیسبه‌ت بۆ چوونه ناخۆئاگاكان له لای خودی ئێنگڵس سه‌باره‌ت به ژنایه‌تی و پیاوه‌تی به ڕوونی نیشانبدرێ، ده‌لیلی خۆی هه‌یه كه دێینه‌وه سه‌ری، به‌ڵام كاری ژنان _بابلێین ده‌ستمز _له ده‌وره‌ی سۆسیالیست‌دا به‌بێ دوودڵی شتێك بوو كه ئێنگڵس وه‌ك ئه‌ركێكی پێویست و ناگوزیر بۆ كۆبوونه‌وه‌ی جینسی له پێناو بناغه‌ی یه‌كسانیدا له‌به‌رچاوی گرتبوو. له‌م خاڵه‌دا هیچ ڕاڕاییه‌ك به‌دی نه‌ده‌كرا، به‌ڵام ئێنگڵس ئه‌وه‌ی باس نه‌ده‌كرد كه ژن ده‌بوایه چ كارێك بكا. بۆ ستكین ئه‌وه ئاشكرا بوو كه ژنان ده‌دبوایه كارێك وه‌ربگرن كه خۆیان ده‌یانه‌وێ و هه‌روه‌ها ستكین هیوایه‌كی زۆری به داخوازیه‌كانی ژنان هه‌بوو دوای ئه‌وه‌یكه به باشی ئه‌و له‌مپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییانه هه‌ڵگیران. به‌ڵام ئێنگڵس!
بۆ داهاتوو، ئێنگڵس گووتی: ژن كاتێك دێ رزگاربێ كه سه‌رله‌نوێ بكێشتریته‌وه ناو پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئاخرین جار ئه‌و له كام شوێن بوو؟ له ده‌ورانی وه‌حشێتیدا، كاتێك ماڵدارێتی كۆلێكتێڤی بوو. له داهاتوودا چ ڕووده‌دا؟ ماڵدارێتی دیسان شێوه‌ی كۆلێكتێڤی ده‌گرێته‌وه. كێ له ناو چێشتخانه كۆلێكتیڤێییه‌كاندا ده‌بێ كار بكا؟ كێ مناڵحاملانگه كۆلێكتێڤییه‌كان وه‌ئه‌ستۆبگرێ؟ كێ له ناو جلشۆرخانه كۆلێكتیڤییه‌كان ده‌بێ بمێنێته‌وه؟كێ ده‌بێ خاوێنكردنه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی شوێنه كۆلێكتڤییه‌كان چاوه‌دێری بكا؟ ئێنگڵس خۆی گووته‌نی زه‌حمه‌ته بتوانێ خۆی وه‌ك پیاوه‌كانی ئه‌و شوێنانه دابنێ، ئروێك كه ئاوا به توندی له هه‌لومه‌رجی كار ڕه‌خنه‌ی گرتووه كه له قۆناغی سه‌ره‌تایی سه‌نعه‌تیكردندا له ئێنگلستان ڕوویدا. مرۆڤ ده‌توانێ لێره‌وه بۆی بچێ كه ئه‌و ئاوای فكر كردبۆوه _ ئه‌گه‌ر فكریلێ كردبێته‌وه _ئه‌وه ژنان بوون كه ده‌بوایه ئه‌و كارانه ڕاپه‌ڕێنن، تائێره وه‌ك *خزمه‌ته شه‌خسییه‌كان*، لئره‌ڕا وه‌ك حاڵه‌تی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌مهێنان.
ئینسان كه له *بێبێل* نزیك ده‌بێته‌وه وه‌ڵامێكی ڕوونتر وه‌رده‌گرێ له‌به‌رئه‌وه‌یكه بێبێل ماركسیسمێكی یۆتۆپیایی (خه‌یاڵاتی) بوو. كه‌وایه به تێروته‌سه‌لی وێرای شه‌وق و زه‌وێكی دروستی بۆ یوتوپیستییانه له ته‌واوی به‌شه‌كاندا، سۆسیالیسمی داهاتووی شیكردۆته‌وه. بێبێل به گشتی ژنی له كۆیلایه‌تی ماڵ ڕزگار كرد؛بیری ئه‌وه‌یكه جێگای ژن له ماڵدا شتێكی سروشتی یه، وه‌ك ئه‌و بۆچوونه‌ی كه ده‌ڵێ پادشایان ده‌بێ هه‌بێ گه‌مژانه‌یه. به‌م چه‌شنه ئه‌و_ وه‌ك چۆن كێك له‌تله‌ت ده‌كرێ _ڕۆژێكی ڕووناكی بۆ داهاتووی ژنان نیشاندا:
درووست پێش ئێستا خۆبار هێنه‌ری پێشه‌یه‌ك، سه‌عاتێك دواتر ده‌بێته په‌روه‌رده‌كارێك، فێركار و په‌رستارێك. له ماوه‌ی به‌شی سێهه‌می ڕۆژدا خۆڕاهێنه‌ری هونه‌ر یا زانست یان له ماوه‌ی به‌شی چواره‌مدا ڕاپه‌ڕێنه‌ری كارێك.31
له بڵاوكراوه‌یه‌كی دواتری ژن دا، بێبێل له بیركردنه‌وه‌دا ته‌قریبه‌ن به‌و ئاكامه ده‌گا، *چێشتخانه تایبه‌تییه‌كان جێگای خۆیان به‌ره‌و یه‌كێتییه‌كانی چێشتسازكردندا، ده‌گه‌ڵ چێشتخانه‌كانی خاوه‌ن ئاشپه‌زخانه‌ی هه‌ڵمی و مه‌كینه‌ی مه‌زن ده‌گۆڕنه‌وه. ژنان له بواری خزمه‌تكردن له نۆره‌داده‌بن...*.32 ئه‌و فكره له هه‌ڵه‌نگوتن نزیكه كه بێبێل ناخۆئاگا *پێگه‌ی چینایه‌تی* ئێستای بۆ خۆی فه‌ڕزده‌كرد، شوێنێك كه تاقمێك ژن ده‌یانتوانی (له‌بری سیاسه‌ته مردووه‌كه) كاری هونه‌ری، زانستی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تێدا بكه‌ن له هه‌مان كاتدا تاقمێك ژنی دیكه *ئه‌و شوێنه*یان ئاگاداری ده‌كرد:
ئه‌و ژنه له‌م ڕووه‌وه ته‌واو ئازاده، هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ش كه ئه‌و خاوه‌نێتی، نه‌ك له‌و ئازادییانه‌ی كه هه‌یه‌تی بێبه‌ش ده‌كه‌ن، به‌لكه دڵخۆشیشی بۆ ژیان زیاد ده‌كه‌ن. له‌و حاله‌تانه‌ی كه پێویستی به یارمه‌تی بێ، په‌رستاران، په‌روه‌رده‌كاران و ژنانی لاوی تازه پێگه‌یشتوو، به هانایه‌وه دێن.33
ئێمه نازانین ئێنگڵس چ ڕایه‌كی سه‌باره‌ت به یوتۆپیای بێبێل هه‌بوو. ئێنگڵس له 18ی ژانڤییه‌ی 1884، كتێبی بێبێل ی پێگه‌یشت، كه خوێندییه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌فیقه‌كه‌ی نووسی:
زۆر سپاس بۆ كتێبه‌كه‌ت، ژنان. من به شه‌وقێكی زۆر خوێندمه‌وه، زۆر شتی باشی تێدایه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌یكه تۆ سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی سه‌نعه‌ت له ئاڵمان‌دا نووسیوته، زۆر ڕوون و گرینگه.34
ئاكامی بیروبۆچوونی خودی ئێنگڵس ده‌بێته ئه‌وه كه ڕزگاریی ژنان له كۆمه‌ڵ له ڕێگای به‌رێوه‌چوونی كۆلێكتیڤی، منالحاملانی كۆلێكتیڤی، له ڕێگه‌ی كاره كلاسیكییه‌كانی ژنان *به‌رهه‌مهێنانه‌وه*(خزمه‌تگه‌ل)، له لایه‌ن خۆیانه‌وه و له پێناو خۆیاندا وه‌دیدێ. به‌ڵام ئێنگڵس له‌م بواره‌وه پله‌یه‌كی باڵاتری به ئه‌ندامانی تری كۆمه‌ڵ ده‌دا. دیاره پێشه‌وه‌چوونی ژیان ، په‌روه‌رده، خوارده‌مه‌نی و بژی‌و _ به هۆی ڕوونبوونی بابه‌ته‌كه ده‌كرێ مڕۆڤ وای بۆبچێ _ له سیستمی ئیده‌ئولۆژیی ماركسیسمدا به نیسبه‌ت مه‌سه‌له‌ی به‌رهه‌مهێنان و كاری بایه‌خدار، ئاستێكی نزمی بۆ له‌به‌رچاوگیراوه. كاری ناوماڵ كالای به‌رهه‌مهاتووی خێزان بوو، شوێنێك كه تێدا به‌رهه‌مه‌كان كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گیرا. ئه‌وان خاوه‌نی كاراكلتێری به‌هره‌وه‌رگرتن بوون، نه‌ك خاوه‌نی كاراكتێری كاڵا و به‌م پێیه نه‌یانده‌توانی بچنه ناو ئاڵۆگۆڕ، واته ڕه‌وتی مێژووییه‌وه، ئه‌وه‌ی خۆی له خۆیدا ڕووده‌دا و ئه‌وه‌ش كه وه‌عه‌مه‌لهێنانی كه‌ره‌سی خاوی ناوماڵ، درووست وه‌ك * ده‌ره‌وه* له ژیانی واقیعیدا ڕوویده‌دا، سه‌رنجی بۆ ڕانه‌كێشراوه. 35
ماری لویز یانسن؛ ئاوا بۆ هۆیه‌كه‌ی ده‌ڵێ: ده‌بوایه‌ماركسیسته‌كان به ناچاری پێی لێبنێنن كه له ناو خێزانی‌دا، واته له نێوان جینسیشدا، ده‌كرێ چه‌وسانه‌وه هه‌بێ. 36
ئه‌وه‌ش به ڕوونی نه‌گوتراوه كه ژنان له نێو ئه‌و چوارچێوه‌دا و هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی بێ چێنی داهاتوو چۆن ده‌بێ كاربكه‌ن، هه‌رچه‌ند ئه‌وه ده‌بێته ئاكامێك ناكرێ لێی ده‌ربازبی _ هه‌ر بۆیه ئێنگڵس زوو مانای دابه‌شكردنی كار له نێوان جینسی وه‌ك شتێكی سروشتی *فیزێولۆژیكی* وه‌رگرت و به *پله‌ی ژن له كۆمه‌ڵدا* نه‌یبه‌سته‌وه.37
ئێنگڵس نه‌ته‌نیا سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كاری ژنان مۆدێلێكی نه‌گونجاو و ناته‌واوی هه‌بوو به‌ڵكه بۆچوونی له‌مه‌ڕ ژنانی دایكیشدا هه‌ر ئاوا بوو. ته‌واوی ژنان كه شیكردنه‌وه‌ی ئه‌ویان سه‌باره‌ت به سازگاربوونی ژنانی كرێكاری كارخانان له Die Lage دا خوێندۆته‌وه ده‌زانن كه ئه‌و چ ڕێزێكی له‌وان وه‌ك دایك گرتبوو:
دایكێك كه وه‌ختی نه‌بێ خه‌می منداڵی خوێ بخوا، نه‌توانێ له ساڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیدا خۆشه‌ویستی و خزمه‌ته ئاساییه‌كانی خوێ نیشانبدا، دایكێك كه منداڵی خوێ به زه‌حمه‌ت ده‌بینێ، ناتوانێ دایكێكی باش بێ بۆ منداڵه‌كه‌ی، ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه له كاتی پێویستیدا له ڕووبه‌ڕووبوون ده‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه بێعه‌لاقه ده‌بێ، به بێ عیشق و چاوه‌دێری وه‌ك منداڵێكی بێگانه ڕه‌فتاری له‌ته‌ك ده‌كا، منداڵ، كه له بارودۆخێكی ئاوادا گه‌وره‌ده‌بێ، له دوواییدا بی ژیانی خاوخێزان ده‌بێته به‌ڵایه‌كی گه‌وره. بێتوو خێزانیش پێكه‌وه‌نێن هه‌رگیز هه‌ست به ساماڵی خۆیان ناكه‌ن، چونكه‌ئه‌وانه خوویان به ژیانێكی ته‌نیایی گرتووه، وه به‌م جۆره ئه‌وان ده‌بنه یارمه‌تیده‌ری ڕه‌وته‌كانی بنكۆڵكردنی گشتی كه بنه‌ماڵه تووشی دێ.38
به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و ژنانه كه ناچار بوون بۆ كاری ده‌ستمز بچنه‌ده‌ر، بێهوده له ناو نووسراوه‌كانی ئێنگڵسدا به دوای ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ گیروگرفته كوتوپڕه‌كانیاندا گه‌راون، چۆن ده‌بوایه ئه‌وان بتوانن به یه‌كێتی له ژیانیاندا پێك‌بێنن، به‌جێگه‌ی ڕێگای چاره، خۆیان به‌م خه‌ونانه‌وه هه‌ڵاوه‌سی كه ئه‌گه‌ر كاتی خۆی هات ئه‌وده‌مه ئێنگڵس ڕێگه‌ی چاره‌ی هاسان و كاریگه‌ری خۆی ده‌بێ. كۆمه‌ڵگه ده‌بێ ئاگاداریی له منداڵ بكا ئینجا هێزی كاری ژنان ڕزگار ده‌كرێ. ئێنگڵس ڕێگا چاره هاسانانه‌ی سه‌رقاقه‌ز، بیروبۆچوونی پێشووی خۆی سه‌باره‌ت به گرینگ‌بوونی دایك بۆ منداڵ به ته‌واوی له بیركردبوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له لایه‌ن كلارا ستژین وه قۆسترایه‌وه، كه له كۆنگره‌ی پاریسی ساڵی 1889 دا ئه‌م ئیده‌یه‌ی له‌مه‌ڕ ئه‌و دایكه غایبه‌ی كه له پیاوێكی ته‌واو ده‌چوو، په‌ره‌پێدا؛ منداڵه‌كان نه‌ته‌نیا ده‌بوایه، به‌ڵكه ده‌شباش له لایه‌ن پێداگۆكه ده‌رسخوێنه‌كانه‌وه په‌روه‌رده‌كرابان. 39
به‌ڵام واتایه‌كی تر، له وه‌زعێكدا كه یه‌كسانی هه‌ر ئه‌و ئاماڵ مانایه‌ی بۆ پیاوبوون به نیسبه‌ت ژنانی سۆسیالیست، واقیعیه‌ته‌كانی ئه‌وان ده‌بوایه به شێنه‌یی ستكینی خستبایه بوارێكی دیكه‌وه، 40 به‌ڵام ئێنگڵس به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی به جیددی وه‌رگرتبوو.
نا، منداڵ به‌نیسبه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنه پاشه‌كات نیكبه‌تی كاپیتالیسم هیچ ڕۆڵێكی گرینگی بۆ ئێنگڵس نه‌ده‌بینی. ئێنگڵس ژنی وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی بیۆڵۆژیك چاولێده‌كرد. ئه‌و ژنی وه‌ك ماشووقه‌یه‌ك سه‌یرده‌كرد، نه‌ك وه‌ك دایكێك. له نامه‌كه‌یدا بۆ ماركس له مارسی 1847 دا، زانیارییكمان له‌و عه‌یاشه لاوه دێته‌ده‌ست:
ئه‌گری 5000 فرانكم داهات هه‌بایه، بێجگه له كار (لێره‌دا له‌وانه‌یه مه‌به‌ستی ئێنگڵس كاری ئازادی سیاسی بێ) هیچم نه‌ده‌كرد و تا هیلاك ده‌بووم له‌گه‌ڵ ژنانم ڕاده‌بوارد. ئه‌گه‌ر ژنه فه‌رانسه‌یی نه‌بووبان، ژیان بایه‌خی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو بۆی بژی، به‌ڵام تا ئه‌و ده‌مه‌ی كه كچه بووتیكییه‌كان هه‌ن _ خۆشه! ئه‌وه پێش به مرۆڤ ناگرێ كه بیهه‌وێ جارجار دمه‌ته‌قییه‌كی گرینگی هه‌بێ یان پێش به‌وه ناگرێ كه بته‌وێ به زه‌وقێكی زیاتر ژیان خۆشڕابوێری.41
ئێنگڵسخۆی له *زه‌وجینی به دڵداری*دا ژیانی ڕابواردووه، سه‌ره‌تا له ته‌ك كچه ئاشه‌وانێكی ئێرله‌ندی به ناوی *ماری بۆرنس*، له ساڵی 1840 تا ساڵی 1863 كه ماری مرد، ده‌ژیا. به مردنی وی له ساڵی 1863دا، یادداشتێكی كورت و ئاڵۆز و له خۆباییانه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ ماركس نووسی: *ناتوانم ده‌ریببرم چ هه‌ستێكم هه‌یه، ئه‌و كچه بێچاره‌یه له كانگای دڵه‌وه منی خۆشده‌ویست... واهه‌ست ده‌كه‌م كه دوایین به‌شی ده‌ورانی لاوێتم له‌گه‌ڵ ئه‌و كیژه نێژراوه*.42 به‌دوای ئه‌ودا ئێنگڵس عیشقه‌كه‌ی گواسته‌وه سه‌ر *لیز*ی خۆشكی ماری، كه ئه‌ویش ڕۆژی به‌ر له زه‌وجین مرد، 1878. ئه‌وه ئه‌و دڵدارییه بوو كه *ژنه‌ڕاڵ* له ماوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێری سۆسیالیستی‌دا ده‌بوایه به نهێنی بیكا _ ئێنگڵس هه‌رگیز ئیزنی پێنه‌درا ژنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بباته ماڵی ماركس. وشه‌ی هه‌ڵبژاردراوه پۆزیتیڤه‌كانی ئێنگڵس له كاتی شیكردنه‌وه‌كانیدا له‌مه‌ڕ به‌خته‌وه‌رێكانی زه‌وجینی گرووپی، یان دڵته‌نگی ئه‌و بۆ سه‌رده‌می ساڵانی 1800 كه *ئه‌خڵاق* ئیتر له‌مه زیاتر نه‌یده‌توانی ژیانی عاشقانه‌ی مرۆڤ تاڵ بكا، زۆرباش باسی ئێنگڵس ده‌كا.
ئێنگڵس ڕاسته‌وخۆ له ژێر كارتێكه‌ری یه‌كێك له‌و یوتۆپیاییه ڕاسته‌قینانه چارڵز فوریه‌رCharles Fourier دا بوو، كه تا ئه‌وكاته‌ی سه‌باره‌ت به سه‌رهاڵدانی سه‌رچاوه‌ی خێزانی كۆنسێرڤاتیو ده‌ستخۆشانه‌ی له ماركس وه‌رگرت به تووره‌ییه‌وه ڕه‌خنه‌ی له زه‌وجین ده‌گرت.43
ئێنگڵس سه‌خییانه له بنه‌ماڵه‌دا ئیقراری كردووه كه هه‌رچی له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌ی شارستانێتی و فۆرمۆڵه‌كردنه‌كانی سه‌ختی خۆی له بواری بێزاربوون له ئابووری زه‌وجینی دووقۆڵی وه‌ریگرتووه، به شێكی زپری هی *فوریه‌ر* بووه. ئێنگڵس هه‌روه‌ها له تێڕوانینی ژن وه‌ك زه‌وجینی به دڵداری، كه بۆ پیاوان ئازاد بكرێ له‌گه‌ڵ فوریه‌ر دا هاوبه‌شه. هه‌ڵبه‌ت فوریه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو كه شه‌رتی ئه‌سڵی و پێویست بۆ گۆڕینی كۆمه‌ڵگا رزگاری ژنه، به‌ڵام ئێنگڵس پێی وابوو مه‌رجی پێویست بۆ ڕزگاری ژن گۆڕینی كۆمه‌ڵگایه.44 ئه‌و وێڕای ته‌ئسیرێكی به‌ربڵاو جاوازییه‌كی كاریگه‌ری هه‌بوو، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ژن له ده‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی گه‌وره‌ی كركاران داندراوه و بۆ هیچكام گۆرانگاری به‌دیناكرێ، وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌بێ به شێوه‌ی ئوتۆماتێك له كاتی سه‌ركه‌وتنی سۆسیالیسمدا بدرێته‌وه.
ئه‌وه‌یكه ئێنگڵس كێشه‌ی ژنانی كرێكاری بێ گرێوگۆڵ كرد _ به نیسبه‌ت ڕاسییه وردڵه‌كانی ئاقارگرتوو تاراده‌یه‌ك شتێێكی مه‌نتیقی بوو، به‌ڵام به دڵسۆزییه‌كی ته‌واووه، له هه‌موو هه‌وڵی ڕزگارریخوازانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی بۆڕژوا، *ئه‌و به‌ندوباوه‌ی مافی مه‌سخه‌ره‌ی ژنان _ كه ته‌نیا گه‌مه‌یه‌كی بۆرژوازی یه*، حاشای كرده‌وه.45
لێره‌دا دڵه ناسكه‌كه‌ی فه‌رمانی پێداوه، نه‌ك مێشكه مه‌نتقییه‌كه‌ی ، دیاره به‌پێی گوته ئاڵۆزه‌كانی خۆی له بنه‌ماڵدا ئه‌وه دروست بۆرژوازی ژن بوو كه كۆیله‌ی سه‌رده‌می وی بوو، له دامه‌زراوه‌یه‌كیشدا ئه‌وه پڕۆلێتار بوو كه له وێ بورژوا پیاو بوو، ئه‌و ئه‌گه‌ر پشتیوانیشی لێ نه‌ده‌كردن، ده‌بوایه تێگه‌یشتبایه كه چ هێزێكی بزوتنه‌ر پاڵپشتی خه‌باتی *ئه‌وان ژنانی ماكه‌ڕی مافخوازی نیوه بورژوازی كۆنه‌په‌ره‌ست* بوو.46 ئه‌و مه‌حكووم كردنه تونده (كه ماركس له‌گه‌ڵ ماركس كردی) ئه‌و ئاكامه‌ی به دواوه بوو كه جووڵانه‌وه‌ی سۆسیالیستی ژنان ناچاركرا به ئاشكرایی دیاری بكا كه ئه‌وان هیچ شتێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ژنانی بۆڕژوازدا نه‌بووه.
ژنانی كرێكار ویستیان له تێكۆشان بۆ گه‌یشتن به‌م كۆمه‌ڵگا تازه‌یه به‌شداربن، ئه‌وان به تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كه‌متر له پیاوان یان وه‌ك پێره‌وێكی ئه‌مه‌گدار له خه‌باتی ئه‌واندا له پێناو ژیانێكی باشتر به‌شداریان كرد و به هاتوهاواره‌وه به خۆیان سه‌لماند كه ئه‌وه تاقه ڕێگا بوو.
زه‌مانی په‌رده‌پۆشی و سه‌رده‌می ته‌فسیرگه‌لی خێرخوازانه به‌سه‌ر چووه، مۆدێلی ڕزگاركردنی ئێنگڵس ده‌كه‌وێ و تێكده‌شكێ. ئه‌و ڕوونی ناكاته‌وه كه بۆ چی ژنان ده‌بنه كۆیله، ئه‌و، ئه‌وه‌ش شی ناكاته‌وه چۆن ژنان ده‌بێ ئه‌ركه‌كانیان هه‌م وه‌ك ژن و هه‌م وه‌ك كرێكارێك ڕاپه‌ڕێنن. ئه‌و بێجگه له دیمه‌نی داهاتوویه‌كی خۆش هه‌موو شتێك ده‌ست نیشانده‌كا. ده‌با داوه‌ره‌كان داوه‌ری بكه‌ن: *له ڕوانگه‌ی كێشه‌ی ژنانه‌وه ماركس و ئێنگڵس... ته‌قریبه‌ن جووتێك سۆسیالیستی نه‌باش و نه خراپی پیاو بوون*.47 ئه‌وان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قوربانی ڕووحیه‌ی زه‌مانه‌ش بووبن هه‌ر نابخشرێن! نه‌ك به خاتری ئه‌وه‌یكه ماركس و ئێنگڵس كێشه‌ی ژنانیان سووك و هاسان حه‌واڵه‌ی داهاتوو كرد _ به‌ڵكه به خاتری ڕوانگه‌ی ئه‌وان كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هاوچه‌رخه‌كانیان دواكه‌وتووانه بوو.48
وه‌رن با هاوده‌نگی نامه‌یه‌كی لێبوردوویی*بێبێل* بۆ دۆسته‌كه‌ی بین: *تۆ ده‌توانی ببی به سه‌د ساڵ، ژه‌نه‌راڵ، وه‌هیواداریشم وابێ، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانی له ژنان تێبگه‌ی*.48
تیێورییه‌كه‌ی خۆی ڕانه‌گرت. به‌ڵام _له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداكه تیێورییه‌كه جێی گومانه، ده‌بوایه به قازانجی ئێنگڵس داشكاباوه _كه پێشگوییكه‌رێك بوو ئاماڵ دره‌وشاوه؛ كاری ناوماڵ كارێكی ته‌واو كۆلێكتیڤی و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، منداڵ به‌خێوكردن ده‌بێ بێته ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی. ژنان بۆ دڵنیابوونی زیاتر ، له كاری ده‌ستمزیی ڕا به‌ره‌و بنكه ده‌وڵه‌تییه‌كان كه هه‌ر درێژه‌ی كاری ناوماڵه راده‌كێشرێن. من وه‌بیر قسه‌كه‌ی بلاندارن Blandaren ده‌كه‌ومه‌وه: چ فكرێكی هه‌ڵه‌ت كردبۆوه ئه‌گه‌رچی وه‌ڕاست گه‌را!
په‌راوێزه‌كان:
1 _ئه‌و به‌شه هه‌روه‌ها له ئانتۆلۆژی مووچه، مرۆڤ، هاوڵاتی داهاتووه.
Kvinna i tänkande från platon till Engels, liber, Stocholm 1983,red. M. Eduards m, fl.
2- Mclella, D. Engels,The Harves terpress 1977, s, 65
3_سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
4- Engels F, Die Lage per Arbeitende Klass in Engeland; Stuttejat 1913, s 30
5 _كاری ستانداردی لێكدانه‌وه‌ی ماركسیسم و *مه‌سه‌له‌ی ژنان*:
Drude Dahlerup Socialisme og Kvinde frig o relse i det 19 århundrede, Aahus 1973
به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی پۆخت له ئانالیزێكی ته‌واوماهیرانه‌دا، * ماری _لویس یانسن _یووریت* ماركسیسم و ژنانی له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا سێكسیسم (Sexism)مه‌تره‌ح كرد.
Manssamhällets ideologi och historia,Sthlm 1979
6-Lewis H. Morgan, Ancient Socity of Researches in the lines of Human Progress, etc. 1877
ته‌واوی ئاكامه‌كه‌ی وی له ئه‌سڵدا وردكراوه‌ته‌وه،بڕوانه:
Sara Delamont, fallen Engels, New Edinborough Review nr18/ 1972
7- Engels F., Familjens, privategendomens och statens ursprung Sthim 1939.
8_Punaluafamiljen چه‌مكێكه له لایه‌ن مۆرگانه‌وه به‌كارهاتووه، بڕوانه سه‌رچاوه‌ی پێشوو:, s.48-49 Engels (1939)
9-Engels F.(1939), s. 57.
10- Engels F. (1939), s. 61.
11-Bachofen J. J., Dass mutterrecht, Basel, Basel 1948
12- Engels F. (1939), s. 66.
13_سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
14_سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ل7.
15_سه‌رچاوه‌ی پێشوو،ڵ 84.
16 _سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل84.
17 _سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل93 .
18 _سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل91.
19 _سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل91 ،
20- Janssen _Jurreit M. L. , Sexism, Manssamhällets ideologi och historia, Norstedts sthlm 1979, s. 138.
21 –Engels F. (1939) ,s. 94, 206.
22_سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 96 .
23 _سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 96، 105.
24 _ئێنگلس، ده‌رباره‌ی كلارا ستكین ئاوا ده‌ڵێ: * ستكین وه‌ك هاوكارێك بانگهێشت كرا؛ ئه‌و هه‌ر ئه‌و عه‌یبه‌ی هه‌یه كه زۆربه‌ی ژنان هه‌یانه: ئه‌و فاكته‌كان له بیرده‌كا و هه‌روه‌ها چه‌مكی به‌رته‌سك و بێ‌مانا ده‌نووسێ* ، بڕوانه:
Bebel A. ,Rriefwechsel mil. Friedrich Engels, 1965, s. 595
25- Janssen _jurreit, s 141. Dahlerup. S. 175
26- Dahlerup, s157
27-Engels F. (1913), s. 147
28-29ڕسه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 149
30 _سه‌چاوه‌ی پێشوو، ل 152.
31-Bebel A. ,Kvinna i framtiden, nutiden och framtiden, sthim 1885, s. 249.
32-Bebel A. , -Kvinna och Socialisemen , sthlm 1913, s. 160
33 _بێبێل (1913)، ل 508
34 _بێبێل (1975)، ل172
35- له‌ماوه‌ی ئه‌و كاره‌دا لێكۆڵێنه‌ری سه‌رنجراكێش ژنان له نێو مه‌سه‌له‌ی كاری ناوماڵ هاته ئاراوه بڕوانه:
Feminist Review 2 (1980) ” wiping the floor with theory –a survey of writings on houswork ” av Eva kaluzynska.
36- Janssen –jurreit, s. 169
37 _سه‌باره‌ت به شه‌كانی كار، بڕوانه: (familjen)، ل 62 ، (Janssen -jurreit) ل. 148 .
38 Engels F-_147 ، س، (1913 ).
39 _به‌رهه‌مه‌كانی ستكین به سوئدیMorgonbris له ژماره 4 ی ساڵی 1906 و ژماره3 ی ساڵی 1905
داهاتووه.
40-Dahlerup s, 289
41- Marx K. Engeles .F wer, br 38, Briefejan. 1852 6 is Pezember 1855, berlin 1963, s, 80
42-Mclellan, s. 21
43-Hansson S, o. Kvinnosynen hos Marx och Engels i Arbeternas kultur historiska sällskaps årsbok 1979, s. 17
44-Dahlerup, s. 92
45-Hannson , s. 33
46 _سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 33
47 _سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل 35
48 _سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل35
Yvonne Hirdman, Den Socialistiska Hemmafrun och andra Kvinnohistorier. Carlsson bokförlag, 1992, s. 14-35
تێبینی:
ئه‌وه پێشتر له گۆڤاری گزینك ژماره 37 زستانی 2003






چاپ
پاشه‌كه‌وت
بینێره بۆ هاوڕێیه‌ك
